به‌په‌له

وەزیری بەرگریی تورکیا: هیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لەسوریا

حكومه‌تى تورکیا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لەسوریا بڕیار ده‌دات‌و وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا به‌ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندوە کە هیچ پلانێکیان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسوریا لەمەودای کورتخایەندا یان گۆڕینی پێگەکانی ئێستایان.

وتوشیه‌تى، “وڵاتەکەی مەشقی سەربازیی‌و ڕاوێژ بەسوپای سوریا دەدات بۆ بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانی”.

به‌وته‌ى وه‌زیرى به‌رگریى توركیا، زیاتر لە 20 هەزار سەربازی تورکیا لەسوریا هەن.

جەختیشیکردەوە، تا ئاشتیی‌و سەقامگیریی تەواو بەدینەهێنرێت‌و کۆتایی بەمەترسی تیرۆر نەهێنرێت، ئەو هێزانە لەسوریا ناکشێنەوە.

ئه‌وه‌شى وت:”تورکیا پێش دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنورەکانی‌و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی شکۆمەندانە بۆ ئاوارەکانی سوریا کۆتایی بەئامادەبونی سەربازیی خۆی ناهێنێت”.

وەزیری تورکیا پابەندبونی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ بەشداریکردن لەئاوەدانکردنەوەی سوریاو ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئاماژەی بەڕۆڵی تورکیا کرد لەهەڵگرتنی سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر دیمەشق لەمدواییانەدا.

سەبارەت بەهێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری سوریا، گولەر بونی گفتوگۆی تەکنیکیی لەنێوان ئەنكەرەو تەلئەبیب ئاشکراکرد کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لەڕوداوە سەربازییە نەخوازراوەکان، بەڵام جەختی لەوەکردەوە، ئەم هەنگاوانه‌ ئاماژەنین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *