به‌په‌له

واشنتن پۆست: ئەمریکا مەرجی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە؛ “نابێت نزیکی چەکدارەکان بێت”

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکی نوێدا پەردە لەسەر مەرجە توندەکانی کۆشکی سپی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق هەڵدەداتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، واشنتن هۆشداریی داوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ بکرێت یان نزیک بێت لێیانەوە.

هێڵی سوور بۆ وەزارەتە هەستیارەکان
دوو بەرپرسی باڵای سیاسیی عێراق کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، پەیامی ئەمریکا ڕوونە و هۆشدارییان داوە لە هەڵبژاردنی هەر بەربژێرێک کە سەر بە گرووپە چەکدارەکان بێت. یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە سەرۆکوەزیرانی نوێ نابێت ڕێگە بدات گرووپە چەکدارەکان کۆنترۆڵی وەزارەتە سیادییەکان بکەن یان پۆستە ئەمنییە هەستیارەکان بگرنەدەست.

ئاڵنگارییەکانی حەشدی شەعبی و قەرزەکان
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە ئاڵنگارییە گەورەکانی بەردەم حکومەتی نوێ دەکات؛ لەلایەک قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر عێراق کە 90 تریلیۆن دینار (69 ملیار دۆلار)ـی تێپەڕاندووە و پشتبەستنی 90%ی ئابووری بە نەوت، لەلایەکی دیکەشەوە دۆسیەی هێزەکانی “حەشدی شەعبی”ـیە. بەگوێرەی واشنتن پۆست، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2016ـەوە حەشد بە فەرمی خراوەتە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق، بەڵام بە کردەوە تاوەکو ئێستاش بە سەربەخۆیی کار دەکەن و بەشێک لە گرووپەکان لە سێبەریدا خۆیان حەشار داوە.

ململانێی تاران و واشنتن
ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە پرۆسەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران بووەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی توند لەنێوان تاران و واشنتن. لەکاتێکدا ئەمریکا ڕژدە لەسەر چەکداماڵینی گرووپەکانی نزیک لە ئێران و دوورخستنەوەیان لە دەسەڵات، لە بەرامبەردا ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی بەسەر جومگەکانی دەسەڵاتی سیاسیی عێراقدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *