هەپەگە: لە ئەنجامی هێرشە کیماییەکانی سوپای تورکدا دوو گەریلا شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند: “وەک ئەوەی ڕای گشتی ئاگادارە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ١ی ئاداری ٢٠٢٥ەوە لە پێگەی ئاگربەستدایە. بەڵام بە ئێستاشەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە هێرشەکانی سوپای تورکدا ڕووینەداوە. بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی، بە تایبەت لە ماوەکانی کۆتاییدا بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشەکانی بۆ سەر تونێل و سەنگەرەکانمان زیاتر کردووە.

سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێ ئیرادەی هاوڕێیانمان بشکێنێت کە لەسەر هێڵی فیدایەتی لە بەرخۆداندان، لە ١١ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو هێرشێکی قورسی کردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی و جارێکی دیکە تاوانی دژە مرۆڤانەی ئەنجام دایەوە.

لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا هاوڕێیانی نەمرمان؛ بەسێ و میترا کە بە تۆمارکردنی بەخۆدانی داستانی ڕێگەیان لە هێرشەکانی دووژمن گرت، شەهید بوون. هاوڕێیانمان تێکۆشان و بەرخۆدانی شکستنەخواردوویی میلیتانیی ئاپۆیییان نیشانی هەموو جیهان دا. دواتر زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی نەمرمان بۆ ڕای گشتی و گەلەکەمان بڵاودەکەینەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێگریی هێزەکانی تورکیا لە بەردەم بارهەڵگرێکی شیلادزێ دەبێتە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ

قەندیل پرێس- هەواڵی تایبەت لە دەڤەری شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان،له سەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *