به‌په‌له

هەپەگە: سوپای تورک ٥٤٥ جار هێرشی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامداوە

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ٥٤٥ جار هێرشی جۆراوجۆری ئەنجامداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورک و وەڵامەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٨، ٩ و ١٠ـی ئایار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ جارێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ جاریش بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومان کردووە.

دەشڵێن، ڕۆژانی ٧، ٨ و ٩ـی ئایار، گۆڕەپانەکانی هەرێمی خواکورک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بە گشتیی ٤٥١ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن تۆپباران کردوە.

لە بەردەوامیدا باسی لەوەشکردووە، ٧ـی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند، کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون، هەروەها ٨ـی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون بۆ سەر تونێلەکانمان و زیان لە زرێپۆشێک درا.

هەپەگە ئاماژەی بەوەکردوە، ٨ـی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، درۆنێک کە بۆ هێرشکردنە سەر تونێلەکانمان نێردرابوو، بە چەکی فەردی خرایە خوارەوە، هەر هەمان ڕۆژ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەڵێ لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند، کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.

هەروەها هەپەگە لە کۆتاییشدا دەڵێت: لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەکانی ئاخین موش بە درۆنی کامیکاز گورزیان لە چەند ئامانجێک وەشاند، کە سەرقاڵی هێرشکردن بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *