به‌په‌له
Featured Video Play Icon

هەولێر لەژێر هێرشی درۆنی چڕدا شەوێکی سەختی تێپەڕاند

قەندیل پرێس- هەولێر

هەولێر لەبەردەم هێرشی چڕدایە و تەنیا ئەمشەو زیاتر لە 20 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ئاسمانی هەولێر.

پەیامنێری قەندیل پرێس رایگەیاند؛ درەنگانی ئەم شەو زیاتر لە هەشت دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە هەولێر بیستران و ئەو دەنگانەی بیستراون، دەنگی تێكشكانیان بووە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە، بەڵام هەندێکیان لەچەند گەڕەکێک زیانی ماددی بە چەند ماڵێکی مەدەنی گەیاندووەو هیچ زیانی گیانی و بریندار بوون نەبووە.
هەروەها چەندین هێرش ئاراستەی قەزای سۆران و قەزای خەلیفانی سەر بە هەولێر کراون.

هاوکات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەمشەودا زیاتر لە 20 درۆن لە ئاسمان تێکشکێنراون و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد؛ جگە لە دژە موشەک، فرۆکەی جەنگیش لە ئاسمان درۆنەکان تێکدەشکێنێ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *