به‌په‌له

هەسەدە نیازی حكومەتەكەی شەرع ئاشكرادەكات

هەسەدە ئاشكرایكرد، نیازی حكومەتەكەی شەرع، دروستكردنی پشێویی و تێكدانی سەقامكیری ناوچەكەیە، دەشلێت،” بەهۆی هێرشە درۆنیەكانەوە لەدێرحافز حەوت كەس بریندار بون”.

هەسەدە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق لەدەوروبەری دێرحافر حەوت کەس برینداربوونە، دەشڵێت، ئەم هێرشە نیازی ئەوان بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا پیشان دەدات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوەو تێیدا ئاماژەی داوە،” لەبەرەبەیانی یەکشەمەدا، چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق بەدرۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشییان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەدەوروبەری دێرحافر، لەئەنجامدا سێ لەسەرباز بەسوکی بریندار بون”.

لەڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، لەئێوارەی هەمان ڕۆژ، درۆنێکی دیکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج کە ئەرکییان پاراستنی هاوڵاتییان بوە، کە بوە هۆی برینداربونی چوار سەربازی دیکە.”

باسیشی لەوە کردوە،” چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە فراوانکردنیهێرش و پێشێلکارییەکانیان لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە تێیدا سەربازانمان و هاووڵاتییانی سڤیل دەکەنە ئامانج، وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.”

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” بەم هۆیەشەوە، گەڕەکە سڤیل نشینەکانی ناوچەکە ڕوبەڕوی تۆپبارانی هەڕەمەکی دەبنەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی سڤیل، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە لەناو دانیشتواندا.”

هەسەدە دەشڵێت،” ئەم هێرشە بەردەوامانە، بەڕونی نیازی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بۆ دروستکردنی پشێوی و تێکدانی سەقامگیری لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا دەکات، هەروەها هەوڵێکە بۆ تێکدانی ئەو دۆخە ئارام و ڕێکخراوەیەی کە خەڵکی ناوچەکە تێیدا دەژین”.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) جەخت دەکاتەوە کە لەسەر ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی گەلەکەی و ڕوبەڕوبونەوەی هەموو هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.

لەڕاگەیەندراوی هەسەدە ئاماژەی بەوەش دراوە،” چەکدارانی سەر بەحکومەتی دیمەشق لە 20ـی ئەیلوولی 2025 کۆمەڵکوژییەکیان لەدێرحافر ئەنجام دا، کە بەهۆی تۆپبارانی هەڕەمەکییان بۆ سەر ماڵی هاوڵاتییان، هەشت هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا، کە تێیدا ژن و منداڵیان هەبون.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سوپای تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی دهۆکی کردە ئامانج

شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ناوچەکانی ناو قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان لە باشووری کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *