هەسەدە: سوپای سوریا ڕێککەوتنی پێشێلکرد و پێش کشانەوەی تەواوەتی شەڕڤانانمان چوونە نێو دێرحافر و مەسکەنە

قەندیل پرێس

بەیاننامەیەک بۆ ڕای گشتی
لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پشتیوانیکرابوو، ڕێککەوتن کرا کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دوای تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانمان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحەفەر و مەسکەنە لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب. بەڵام دیمەشق مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کرد و پێش ئەوەی شەڕڤانانمان بە تەواوی بکشێنەوە، هاتە ناو شارۆچکەکانەوە، ئەمەش دۆخێکی زۆر مەترسیداری دروستکرد کە ئەگەری هەیە کاردانەوەی جددی هەبێت.
بۆیە داوا لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە پشتیوان و نێوەندگیری ڕێککەوتنەکە دەکەن، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە
١٧ی کانونی دووهەمی ٢٠٢٦

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێگریی هێزەکانی تورکیا لە بەردەم بارهەڵگرێکی شیلادزێ دەبێتە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ

قەندیل پرێس- هەواڵی تایبەت لە دەڤەری شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان،له سەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *