به‌په‌له

هەسەدە‌و حکومەتی سوریا لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی کۆبونەوە

میدیای نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ شاندێکی حکومەتی سوریا لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی لەڕۆژئاوای کوردستان کۆبونەوە.

کەناڵی (سوریا تیڤی)ی نزیک لە حکومەتی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،” لیژنەیەکی هاوبەش لەهێزەکانی هەسەدەو حکومەتی سوریا چوارەم کۆبونەوەیان لە بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدا، تێێدا تاوتوێی بەڕێوەبردنی هەردوو کێڵگەی نەوتی ئەلعەمڕە و کۆنیکۆ کراوە، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بون”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکەی هەسەدە بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکە بوە، شاندەکەی حکومەتی سوریاش حسێن عەبدوڵا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوریا سەرۆکایەتی کردوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی

​قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ​قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *