هێرشی ئێران بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی بەحرەین

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی ئێرانەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆمەڵگەی پاڵاوگەی بابکۆ لە ناوچەی ڕیفاع لە بەحرەین کەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئاگرەکە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئەو کۆمەڵگە پیشەسازییە دروست بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکوو ئێستا هیچ ئامارێکی ورد سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی نێو پاڵاوگەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ڕاشید بن عەبدوڵڵا ئال خەلیفە، وەزیری ناوخۆی بەحرەین، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *