هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی دەربارەی دۆخی تەندرووستی سری سوورەیا ئۆندەر، لەبەردەم نەخۆشخانە ڕایانگەیاند،”تێدەکۆشێت و بەرخۆدان دەکات، بەهیواین ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە ببێتە مایەی ئەوەی بە تەندرووستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە ناومان”.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سوورەیا ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی (Florence Nightingaley) لەژێر چارەسەریدایە.
ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتیمۆغۆلاری لەبەردەم نەخۆشخانە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست، تێیدا هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر و وتەبێژی دەم پارتی ئایشەگوڵ دۆغان ئامادەبوون.
”سوپاسی بەڕێز سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان و هەموو لایەنەکانی تورکیا دەکەم. ئەم شوێنە ٢٤ کاتژمێرە هەرگیز چۆڵ نەبووە. هەموو گەل و باوەڕەکانی تورکیا لە خەمی تەندروستی بەڕێز سری سورەیا ئۆندەرن، بۆیە لێرەن بۆ پشتگیریکردنی. سوپاسیان دەکەم”.
قەندیل پرێس