به‌په‌له

هاتیمئۆغوڵڵاری: دەمانەوێت هەمووان بە زمانی دایکیان بخوێنن

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم ڕایدەگەیێنێت، ئێستا کاتی دەرکردنی یاسای تایبەتە بۆ چارەسەرییەکان، نەک گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕینی دەستوور.

خوێندن بە زمانی دایک و لابردنی قەیووم
لە وتارێکیدا لە شاری مێرسین، هاتیمئۆغوڵڵاری دیدگای پارتەکەی بۆ دیموکراسی خستەڕوو و گوتی: “دەمانەوێت تورکیا بگاتە ئاستێک کە هەمووان بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن و بخوێنن و پەرستشی خۆیان بکەن”. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ کەسێک فەرمان بەسەر کەسی دیکەدا بکات و دەبێت کۆتایی بە سیستەمی دانانی “قەیووم” بۆ شارەوانییەکان بهێنرێت.

نەخشەڕێگەی چارەسەریی کێشەی کورد
هاوسەرۆکی پارتی دەم ئاشکرای کرد، ڕاپۆرتێکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کردووە کە تێیدا هەوڵیان داوە نەخشەڕێگەی چارەسەری کێشەی 100 ساڵەی کورد لە تورکیا و ناوچەکەدا بخەنەڕوو. ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەوەی پرۆسەی “بێدەنگکردنی چەکەکان” خێرا بکرێت، پێویستە پەرلەمان یاسای تایبەت دەربکات.

دۆسیەی زیندانیان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان
سەبارەت بە دۆخی یاسایی، پارتی دەم سێ داواکاریی سەرەکی هەیە:

– دەستپێکردنی قۆناغی یاسایی و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای دەستووری و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا.

– ئازادکردنی زیندانییە نەخۆشەکان.

– ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاکەیان تەواو کردووە.

وەڵامێک بۆ مەهەپە: کاتی دەستوور نییە
لە وەڵامی فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی مەهەپە کە گوتبووی مشتومڕ لەسەر چوار ماددەی یەکەمی دەستوور هەڕەشەیە، هاتیمئۆغوڵڵاری ڕایگەیاند: “ئێستا کاتی گفتوگۆکردن نییە لەسەر دەستوور”. ناوبراو هەرجۆرە مشتومڕێکیشی لەو بارەیەوە بە “هاندان” وەسف کرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *