شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە “پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريا دا” کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: ‘له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له سووريا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا تاوتوێ كران و ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.”
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی جه‌ختيان له “گرنگيى هاوبه‌شى و به‌شداريى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وە.”
هەروەها “هاوڕا بوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووريادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا “وه‌ك گەرەنتی بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد” له‌و وڵاتەیان بە “پێویست” لە قەڵەمدا.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە “دۆخى كامپى هۆل و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سووريا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.”
شەوی رابردوو مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و درەنگی شەو کۆبوونەوەکە کرا.
ئەو کۆبوونەوەیەش لە کاتێکدا بوو، وەزیرە فەرەنسییەکە بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ژان نوێل بارۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
قەندیل پرێس