قەندیل پرێس، بەغداد
لە بەغداد 700 کرێکاری سووری دەستگیرکراون بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکردنی (ژەهر) بۆ خواردن و خواردنەوە، پۆلیسی بەغداد روونکردنەوە دەدات.
بە پێی زانیاری هەواڵگری بە نوسراوی فەرمی زانیارییەك هاتووە دەڵێ کرێکارە سورییەکان ئەوانەی لە خواردنگەکان و فلتەری ئاو کار دەکەن بەنیازن لەو رێگەیەوە خواردن و ئاو ژەهراوی بکەن لە یەکە نیشتەجێبوونەکان بۆ ئەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ بڵاوبێتەوە لە عێراق خەڵکێکی زۆر گیان لەدەستبدات
بەپێ زانیارییەکانی قەندیل پرێس؛ بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکردنی (ژەهر) بۆ خواردن و خواردنەوە لە بەغداد 700 کرێکاری سووری دەستگیرکراون.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نوسراوە و دەنگدانەوە لەسەر ئەم پرسە، فشاری حکومەتی هەتەشە لە سوریا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لە روونکردنەوەکدا ڕەتیکردەوە کە نوسراوی لەو جۆرە کرابێت ئەوە فەیکەو دوورە لەڕاستییەوە.
بەپێ بەدواداچوونەکانی قەندیل پرێس، سەرباری سەرەدانی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئێراق هێشتا پەیوەندییەکانی حکومەتی نوێ سوریا و ئێراق زۆر خراپە و ناکۆکی قوڵ هەیە بەهۆی ئەوەی حکومەتی دیمەشق لە لایەن سوونەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و حکومەتی بەغدادیش لەلایەن شیعەکانەوە. و دوای کۆمەلکۆژیەکەی عەلەویەکان لە لایەن چەکدارانی هەتەشە، هێزە ئەمنیەکانی ئێراق کەمپینێکیان ڕاگەیاند بۆ دەستگیرکردنی کرێکارە سوریاکان لە ئێراق کە بانگەشە بۆ هەتەشە دەکەن.
قەندیل پرێس