به‌په‌له

مەسەدە بۆ قەندیل پرێس: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەوامن بۆ پشتیوانی هەسەدە

قەندیل پرێس

ئەمرۆ 6ـی ئابی 2025 سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتۆن کە ئەنجومەنەکە وەک چەترێکی سیاسی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ن، لەگەڵ کریس ڤان هۆلن ئەندامی کۆنگرێسی دیموکرات کۆبووەوە.

نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتۆن بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەکەمان سەرکەوتوو بوو و زۆربەی کۆنگرێسەکانی دیمۆکرات و کۆماری پشتیوانی هەسەدە دەکەن، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا بەرپرسانی دیکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە ئەمریکا هەر یەک لە بەسام سەقر و بەسام ئیسحاق ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، جەخت لەسەر پشتیوانی هەوڵەکانی هەسەدە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری بۆ سوریا کرا”.

نوێنەرانی مەسەدە ستایشی پاڵپشتی ڤان هۆلنیان کرد بۆ گەلی سوریا و هەسەدە لە هەوڵەکانیان بۆ بنیاتنانی ئاشتییەکی بەردەوام بۆ هەموو پێکهاتەکانی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترمب: بۆ پوتین، پێویستە ئێران دەستبەجێ خۆی بەدەستەوەدان ڕابگه‌یه‌نێت

وتیشی: “هەردوو سەرۆک هەڵسەنگاندنی نزیکیان هەبوو بۆ ڕەفتارەکانی ڕژێمی کێیڤ بە سەرکردایەتی (ڤۆلۆدیمێر) زێلێنسکی، کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *