لەکاتی بەشداریکردنی لە پێشانگای کتێب لەهەولێر مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی:
– داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم بەشداری لە حكومەتدا بكەن.
– تائێستا هەنگاوی باشنراوە، بەڵام پێویستە پارتی و یەكێتی پەلەبكەن و هەرچی زووە حكومەت پێكبهێنرێت.
– قەیرانی گەورە لەناوچەكەو جیهان رویداوەو، رەنگە قەیرانی گەورەتریش بەڕێوەبێت.
– تا ئاستێكی باش كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەركراون، بەڵام هێشتا زۆری ماوە.
– ئەگەر لایەنە عێراقییەكان پابەندبونیایە بە دەستورو ئەو بنەمایانەی عێراقی نوێی لەسەر بونیادنراوە، گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد رویاننەدەدا.
– ئەوانەی ئێستا كاربەدەستن لە بەغداد، بە هەموو توانیانەوە هەوڵبدەن عێراق تێكەڵاوی ململانێی و شەڕی ناوچەكە نەبێت.
قەندیل پرێس