به‌په‌له

مەسرور بارزانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر کۆبووەوە. حکومەت دەڵێت، جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و قاهیرە کرایەوە.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-12-2025، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە کرا. دوێنێ مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتبووە میسر.

مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی، باسیان لە “گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا” کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *