مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونی نوێنەری ترەمپ لە کۆبوونەوەدان

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی گەیشتە دیمەشق و بە ئامادەبوونی نوێنەری ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.

ئامانج لەم سەردانە کۆبوونەوەیەکی گرنگی سێقۆڵییە، کە تێیدا نوێنەرانی کورد و حکومەتی سووریا و لایەنی ئەمریکی ئامادەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی باکووری و رۆژهەڵاتی سووریا.

شاندی کوردی بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدەیە و هەریەک لە روهلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر یاوەریی دەکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا، تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و ئەدمیرال کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بەشدارن، کە رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە پڕۆسەی گفتوگۆکان.

لە لایەنی دیمەشقەوە، هەریەک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئامادەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *