مەزڵوم عەبدی: سووریا بە مەرکەزی بەڕێوەناچێت

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی (MEPS) لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، نەخشەڕێگای داهاتووی سووریا و پەیامی ئاشتی بۆ تورکیا خستەڕوو و ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی کرد.

 پەیامی ئاشتی بۆ تورکیا
مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستپێکردووە و ئەمەش دەرفەتێکی نوێیە.
فەرماندەی هەسەدە دڵنیایی دەداتە ئەنقەرە و دەڵێت: “نابێت تورکیا بوونی هێزەکانی هەسەدە بە مەترسی بزانێت؛ نە لە ڕابردوو، نە لە ئێستا و نە لە داهاتووشدا مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێک دروست ناکەین، ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەر کەس و تەنیا بەرگریمان کردووە”.

شێوازی حوکمڕانیی داهاتووی سووریا
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی سووریا، عەبدی جەختی کردەوە کە “ئیتر ناکرێت سووریا دەوڵەتێکی مەرکەزی بێت، بەڵکو دەبێت سووریایەکی نامەرکەزی هەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دیدی ئەوان تەباییە بۆ گەلی سووریا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەرفەتی نوێی بەو وڵاتە داوە.

کۆتاییهاتنی شەڕ و ڕۆڵی کورد
مەزڵوم عەبدی دەڵێت: “ئێمە هەر لە دژى شەڕ بووین، چونکە کۆتایی هەموو شەڕێک هەر دیالۆگە و ئاشتی و ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێویستە”.
هەروەها باسی لە ڕۆڵی کورد کرد و گوتی: “وەک گەلی کورد پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی داعش بووین”.

پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
لە بەشێکی وتارەکەیدا ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: “15 ساڵە سلێمانی و هەولێر پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستانن”.

گرنگیی ڕێککەوتنە مێژووییەکان
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار (ئازار) زۆر کێشەی گەورەی چارەسەر کرد و مافی کوردی بەهەند وەرگرت، هەروەها ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ لایەنەکان ڕێگری لە دابەشبوونی سووریا کردووە.

دۆخی ئاوارەکان
لە کۆتاییدا نیگەرانیی خۆی نیشاندا لەوەی هێشتا ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *