به‌په‌له

مەزڵوم عەبدی داوای سزادانی تاوانبارانی کۆمەڵکوژیی کەناراوەکانی سووریا دەکات

مەزڵوم عەبدی داوا لە ئەحمەد شەرع دەکات، تاوانبارانی رووداوەکانی سووریا سزابدات و، گرووپەکانی نزیک لە تورکیاش بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی تۆمەتبار دەکات.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێویستە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا دەستێوەردان بکات بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی لە ناوچە کەناراوییەکانی سووریا.

دەشڵێت، “ئەو گرووپانەی تاوەکو ئێستا تورکیا پاڵپشتییان دەکات لەگەڵ ئیسلامییە توندڕەوەکان بەرپرسیاری کۆمەڵکوژییەکانی سووریان.

عەبدی داواشی کردووە پێداچوونەوە بە شێوازی پێکهێنانی سوپای نوێی سووریا و رەفتاری گرووپە چەکدارەکاندا بکرێت و ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێکیان سوود لە پێگەکەیان لە سوپادا وەردەگرن بۆ دروستکردنی ململانێی تائیفی و پاکتاوکردنی نەیارانی سیاسیی ناوخۆ.

ئەم گوتانەی مەزڵوم عەبدی لەکاتێکدایە، بەگوێرەى روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە رۆژای پێنجشەممەوە لەکەناراوەکانی سووریادا کوژراون، بۆ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

هاوکات بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا رایگەیاند، ئەو رووداوانەی لە وڵاتەکەدا روویانداوە بە تایبەت لەناوچە کەناراوەکان پێشبینی کراوبوون.

شەرع جەخت لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانیی دەکاتەوە و دەڵێت، “هەمووان دەتوانین لەم وڵاتەدا بژین”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *