به‌په‌له

مۆساد: بەشی گەورەی تواناکانمان لەناو تاران بەکارنەهێناوە

لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی سەرۆک وەزیران لە بارەگای موساد، دوێنی پێنجشەممە هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی موساد داڤید بارنیع لێدوانیان سەبارەت بە تواناکانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) لەناو خاکى ئێراندا دا.

ناتانیاهو ستایشی ئەو ئۆپەراسیۆنانەى کرد کە موساد ئەنجامیداون و بە “هەوڵی گەورە” وەسفیکردن. ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی بونیادی دەبێتەوە لەلایەن ئێرانەوە، هەروەک جەختی لەسەر پێویستی “جووڵانی دەستبەجێ” کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

لەلایەن خۆیەوە، داڤید بارنێع، سەرۆکی موساد، دووپاتیکردەوە کە ئیسرائیل توانای زۆری لەناو تاراندا هەیە کە هێشتا بەکارنەهێنراون، لەوبارەیەوە گوتی: “سەرکەوتین، و بەردەوام دەبین لە سەرکەوتن”.

بەوتەی سەرۆکی مۆساد، “دەزگاکەیان توانای ئۆپەراسیۆنی زۆر بەهێزی هەیە، تەنانەت داهێنەرتر و بەهێزتر لە جاران ،  بەتایبەتی لەناو ئێران و تەنانەت لە دڵی تارانیشدا.”

بارنێع دووپاتیکردەوە کە موساد بەردەوام دەبێت لە “دروستکردن و بەهێزکردنی” تواناکانی لە ئێراندا، جەختی لەوە کردەوە کە “چاوەکانیان لەناو ئێرانەوە کراوە دەبێت لەسەر ئەوەی چی ڕوودەدات.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *