مونیرە قازی: ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوا دێنە دی

مونیرە قازی محەمەد دڵخۆشی خۆی بە سیستەمی ڕۆژئاوا دەربڕی و گوتی: ” ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان دێنە دی.”

مونیرە قازی محمەد لەسەر هەژمارەی تایبەتی دیجیتاڵ میدیایی خۆی پەیامێکی ڤیدۆی بڵاوکردەوە و لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پایتەختی کۆماری کوردستانەوە سڵاوی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

پەیامەکەیی بەم شێوەیە:

“سڵاو و ڕێز، من مونیرە قازی کچی پێشەوا قازی محمەد لە شاری مەهابادەوە پشتگیری خۆم بۆ گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنم. هەروەها دەستخۆشی لە هەردوو تێکۆشەر جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی جەنەراڵ مەزڵوم کۆبانی و لە هەموو ئەوکەسانە کە لە هەوڵی بونیادنای یەکڕیزی ناوی ماڵی کورد لە ڕۆژئاوا تێدەکۆشن دەکەم. خەون و ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان لە هاتنەدییدایە. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو دڵسۆزانی گەلی کورد دەخوازم.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە سەقز ژنێک مەدالیای زێڕینی جیهانیی داهێنانی بەدەستهێنا

نگین حوسێنی داهێنەری خەڵکی شاری سەقز، لە شەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی داهێنان و نوێگەری (IFIA INV) …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *