مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده داوایكرد له هه‌ماهه‌نی له‌نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتو و له ده‌ستوردا مافه‌كانی گه‌لی كورد له سوریا بچه‌سپێنرێن.
باره‌گای بارزانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و هەروەها جێبەجێبكردنی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هەسەدە و دوایین پێشهاتەكانی سوریا كرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی داوای كرد كە هەردولا پابەندی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەو ڕێككەوتنە بن و هەروەها هەماهەنگی له‌نێوان هەمو لایەكان هەبێت كە لە قۆناغەكانی داهاتو و لە دەستوردا مافەكانی گەلی كورد لە سوریا پارێزراو بن و بچەسپێنرێن.
قەندیل پرێس