به‌په‌له

لە هێرشێکی چەتەكانی داعشدا لە دێرەزۆر چوار شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی ئەبریهەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، چوار شەڕڤانیان شەهیدبووە، چەتەیەکی داعش کوژراوە.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، سەبارەت بە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر شارەدێی ئەبریهەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەبریهە وەڵامی هێرشێکی شانەی چەتەکانی داعشیان داوەتەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، لە شەڕەکەدا چوار شەڕڤانی قەسەدە شەهیدبوون، چەتەیەکی داعشیش کوژراوە.

قەسەدە باسی لەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکە بەردەوامە، بەدوای چەتە هێرشەکەرەکاندا دەگەڕێن، بەڵێنمان بە خوێنی شەهیدان، لە ناوبردنی تەواوی پاشماوەکانی داعشە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە

میدیای پە,کەکە بڵاویکردەوە کە عەبدوڵا ئۆ,جالان لە دیدارەکانی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیدا، داوای لە هێزە سیاسییەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *