لە هێرشێکی داعشدا لە دێرەزۆر شەڕڤانێک شەهید بوو

قەسەدە ڕایگەیاند شانەی چەتەکانی داعش دژ بە دەرووییەکیان لە ڕۆژئاوای دێرەزۆر هێرشێکی ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا شەڕڤانێکیان شەهید بوو، دوو شەڕڤانی بریندار بوون.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە), دەربارەی هێرشی شانەیەکی چەتەکانی داعش بۆسەر دەوورییەکیان لە دێرەزۆز ڕایگەیاند، هێرشەکە لە شارۆچکەی محێمیدە ڕوویدا.

قەسەدە ئاشکرای کرد چەتەکانی داعش بە چەک هێرشیان کردووە و پێکدادان ڕوویدا, داوتر چەتەکان کشانەوە. لە ئەنجامدا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهید بوو، دوو شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا قەسەدە دووپاتی کردەوە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمەکەدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *