به‌په‌له

لە ماوەی سێ هەفتەدا، زیاتر لە ٣٩ هاوڵاتیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون

هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کورد و ئێران لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە چڕتر کراوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا، نۆ هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کران و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا و تۆڕی مافەکانی مررۆڤی کوردستان سەبارەت بە دەستگیر کردنی هاوڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەا هاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نۆ هاوڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییانە بە بەکارهێنانی توندوتیژیی و بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون، دەستگیرکراوەکان لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار، بۆکان و ئیلامن.

هەروەها دەستگیرکراوەکان بریتین لە، شاهۆ هاشم پوور، تاهیر باپیران، سیامەند ئیسماعیلی، هەژار توورەجی، ڕزگار خوانپایە، حسێن حاجیان، ئیلما ئیمانی، سوهێل پارکەرزانی و ڕەسووڵ یادیار.

جێگای ئاماژەیە، بە درێژایی مێژوو نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەشێوەی پەراوێزخستن، دەستگیرکردن، زیندانییکردن و لەسێدارەدان دەچەوسێندرێنەوە، کە لەو ڕێگەیە پەرە بە سەرکوتکردنی هاوڵاتییانی کورد دەدات، بەدیاریکراوی لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە ٣٩ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *