لە دێرەزۆر هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوی كردەوە، لە گوندەکانی دێرەزۆر هێرشکراوەتە سەر دوو بازگەی هێزەکانیان و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر دوو بازگەیان لە دێرەزۆر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر دوو بازگەی هێزەكانمان.

دەشڵێن، دوو کەس لەسەر مۆتۆرسکیلێکەوە تەقەیان لە بازگەی ئەوان و قەسەدە کردووە لە گوندی ئەبریها.

باس لەوەشكراوە، چەند کەسێکی نەناسراو بۆمبێکی دەستییان هاویشتووەتە ناوەندێکی هێزەکانیان لە شارۆچکەی زیبان، هەردوو هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

لە کۆتایشدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەیان بەوەشكردووە، هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و هێرشکەرەکان هەڵهاتوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *