به‌په‌له

لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ئیزمیر 120 بەرپرس و ئەندامی جەهەپە دەستگیرکران

پاش چەندین ئۆپراسیۆن بۆسەر گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنەکان بۆسەر گەورەشارەوانیی ئیزمیریش دەستیپێکرد و 120 کەس دەستگیرکران.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیزمیر بە تۆمەتی “گەندەڵی و فریودان” فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 157 کەس لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی ئێستا و پێشووی گەورەشارەوانیی ئیزمیر کە بەدەست جەهەپەوەیە دەرکرد و تاوەکو ئێستاش 120 کەسیان دەستگیرکراون.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئیزمیر و بەرپرسی رێکخستنەکانی جەهەپەیان تیادایە و ئۆپراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی 37 گومانلێکراوەکەی دیکەش بەردەوامە.

مورات باکان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی جەهەپە لەبارەی ئۆپراسیۆنەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، هاوشێوەی هەڵمەتەکانە بۆ سەر گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، دەشڵێت: “ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەو ئۆپراسیۆنانە کردووە کاتێک لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا گوتوویەتی، تەنیا ئیستانبوڵ کارەسات نییە، بەڵکو پارێزگاکانی دیکەش کارەساتن”.

باس لەوەشدەکات، “کاتێک دیمەنێکی لەوشێوەیە لەبەردەمدایە، دیارە کە دادگا بە یاسا نا، بەڵکو بە رێنمایی و فەرمان کاردەکات”.

هاوکات پارتی دەم سەرکۆنەی ئۆپراسیۆنەکان دەکات و دەڵێت: “وەک پارتێک کە چەندین جار رووبەڕووی ئۆپراسیۆنی هاوشێوە بوونەتەوە، دەزانن ئەم هەڵمەتانە یاسایی نیین”.

رۆژی 19ـی ئایار ئۆپراسیۆنەکان بۆسەر گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ کە بەدەست جەهەپەوەیە بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، دەستیپێکرد و تاوەکو 31ـی ئایار پێنج ئۆپراسیۆن بۆسەر شارەوانییەکە ئەنجامدرا و سەدان کەس دەستگیرکران.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

گوتەبێژى یەکێتی: نزار ئامێدی بەربژێرى یەکێتییە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار

کاروان گەزنەیی گوتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێرى فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *