به‌په‌له

لەسێدارەدانی محەممەدئەمین بیگلەری و شاهین واحدپەرەست؛ بەردەوامیی شەپۆلی سەرکوتکردن

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە محەممەدئەمین بیگلەری و شاهین واحیدەرەست لە دەستبەسەركراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خاكەلێوەی ١٤٠٥ لە سێدارە دراون.

ئەم دوو خۆپیشاندەرە لە کاتێکدا لەسێدارە دراون کە شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان هاوكات لەگەڵ بارودۆخی شەڕدا بەڕێوەدەچێت و دەوترێت ئەوان هەشتەمین و نۆیەمین کەسن کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن سیستەمی دادوەرییەوە لە سێدارە دراون.

لە بەیاننامەی دەزگای قەزایی ڕێژیمدا، ئەو دوو کەسە بە “هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر کۆگایەكی چەک لە شوێنێکی سەربازی لە تاران” تۆمەتبار کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری فەرماندەی هێزەکانی پولیسی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

ئەمڕۆ، نەسرەت ئێفتیخاری، جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەی پولیسی پارێزگای بەلووچستان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *