لاهور شێخ جەنگى لەزیندانەوە قسەى نوێ دەکات

بۆیەکەمجار دوێنێ دووشەممە ١ – ٩ چوار پارێزەر چونەتە زیندان و چاویان بە لاهور شێخ جەنگى کەوتووەو لەسەر تەندروستى خۆى و دۆسیەکەى و ئەو دانپێدانانەش کەبڵاوکرایەوە قسەى کردوە.

بورهان ڕەشید یەکێک لەو چوار پارێزەرەى کە بینیویەتى و سەبارەت بەو یەکتر بینینە، دەڵێت: لەزیندانى ئاسایش چوینە لاى کاک لاهورو بینیومانەو ماوەى چل خولەک لاى ماینەوەو قسەمانکرد، هیچ لێدان و ئاسەوارێکى ئەشکەنجەى پێوە دیارنەبووەو تەندروستى زۆرباشە.

ئەو پارێزەرەش وتی: کاک لاهور لەبارەى دۆسیەکەیەوە وتویەتى دۆسیەیەکى سیاسیە نەک یاسایی و دەستى دەرەکى تێدابووە، هەروەها وتى ئێمە لەماڵەوە دانیشتوین و هێزهاتوەتە سەرمان.

سەبارەت بەودانپێدانانەش کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، بورهان ڕەشید یەکێک لەپارێزەرەکانى وتى: بەلێ ئەو دانپێدانانەى بینیوەو بەئێمەشى وتوە کە بەوشێوەیە نیەو لەداهاتوودا قسەى لەسەر دەکات و هێشتا دۆسیەکەى لێکۆڵینەوەى تێدا  دەکرێت و کۆتایی نەهاتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی داوای ماف و قەرەبووی دادپەروەرانە دەکەن

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت کۆچبەرانی سەرێکانی لە حەسەکە داوای قەرەبوو و مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *