به‌په‌له

كۆبوونەوەی سەدان چالاكوان لە سنە بۆ ناڕەزایەتی لە سزای مامۆستایان

سەدان كەس لە چالاكوانانی بوارە جیاوازەكانی شاری سنە بە كێوپێوان و چوونیان بەرەو شاخی ئاویەر كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بە سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەك مامۆستای قوتابخانەكاندا دەربڕی.

ئەو كۆبوونەوەیە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەچوو و چالاكوانانی كرێكاری، مامۆستا، مەدەنی و ژنان تێیدا بەشدارییان كرد.

ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، وەزارەتی پەروەردە سزاك قورسی بەسەر حەوت ئەندامی یەكێتیی مامۆستایانی سنە سەپاند، ئەو سزایانە كە لە دەركردنی هەمیشەیی كاتی تا خانەنشینكردنی ئیجباری، دابەزاندنی پلە، لێسەندنەوەی پۆست و دوورخستنەوە دەگرێتەوە.

لەو ماوەیەدا بە گشتی ١٦ مامۆستای قوتابخانەكانی پارێزگای سنە، سزای قورسی لەم جۆرەیان بەسەردا سەپێندراوە.

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *