به‌په‌له

قەندیل پرێس هۆکاری دووبارە سەرهڵدانی شه‌ڕی هەرکیەکان و پارتی ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس – بەدواداچون

قەندیل پرێس لە بەدواداچونێکدا لەگەڵ خەڵکی گوندی لاجان هەرکی هۆکاری دووبارە سەرهڵدانی شه‌ڕی هەرکیەکان و پارتی ئاشکەرا دەکات، کە تا ئیستا دوو کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتووتەوە.

دانیشتوانی گوندی لاجان پێش سێ رۆژ رێگه‌ی كۆمپانیای لانازیان داخست به‌بیانۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ هه‌لی كاریان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نه‌ره‌خساندوه‌ پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنیان پێ درابوو 120 تانكه‌ری سووته‌مه‌نی بكرن و راسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دایانبمه‌زرێنن، به‌گوته‌ی هه‌ركییه‌كان پاش كڕینی ته‌نكه‌ره‌كان  به‌ڵێنه‌كان جێ به‌جێ نه‌كرا.

لەسەر سوێند خواردن ناکۆکی کۆنی نێوان مەلا مستەفا بارزانی و محێ ئاغا هەرکی نوێبوویەوە

وەلید هەرکی وتەبێژی جەوهەر ئاغا هەرکی بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ رۆژی پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەم دانیشتوانی گوندی لاجان له‌ پێش كۆمپانیای لاناز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دامەزراندنیان کە حەقێکی ڕەوای خۆیانە و بەرپرسانی کۆمپانیاکە بەڵێنی دامەزراندنیان بە خۆپیشاندەران دا، بەڵام بەداخەوە دوای دوو رۆژ نوێنه‌ری كۆمپانیاكه‌ گوتویه‌تی به‌ گۆری مه‌لا مسته‌فا ئیشتان پێناده‌ین.

لەبەرمبەر ئەم قسەیەی بەرپرسانی لاناز، كه‌سێك به‌ناوی شكور كه‌ گه‌نجێكی هه‌ركییه‌ له‌ مایكی چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه‌ وه‌ڵامی نوێنه‌ری كۆمپانیای لاناز ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، به‌ گۆری محێ كه باوكی جه‌وهه‌ر ئاغايه ده‌بێت ئیشمان پێ بدێت یان ناهێڵین لێره‌ كار بكه‌ن.

رۆژنامەنوس هونەر ئەحمەد رایگەیاند؛ پاش ئه‌و قسانەی شکور هەرکی‌، هێزێكی تایبه‌ت به‌ چوار ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه‌ شكور ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن، دانیشتوانی گونده‌كه‌ ده‌چنه‌ پێش كومپانیاكه‌ و داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن، هێزه‌كه‌ش ده‌ڵێن چاوه‌رێبن تاوه‌كو فه‌رمانی سه‌روی خۆمان وه‌رده‌گرین.

له‌و كاته‌دا هه‌مه‌رێكی سه‌ربازی ئه‌و هێزه‌ خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌ له‌ خۆپیشانده‌دان، خۆپیشانده‌رانیش ده‌ڵێن با كێشه‌ دروست نه‌بێ و ئه‌و هه‌مه‌ره‌ بكشێننه‌وه‌ هه‌ر به‌ گوته‌ی هه‌ركییه‌كان هه‌مه‌ره‌كه‌ نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌ی كردوه‌.

شەڕی میدیای هەرکی و پارتی

بەهۆی ڕوداوەکانی گوندی لاجان و لە کاردانەوەی کوژرانی دوو هاوڵاتی عەشیرەی هەرکی، جەوهەر ئاغای هەرکی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند، لە بەرامبەردا میدیای پارتی هێرشێکی توند دەکاتە سەر جەوهەر ئاغای هەرکی و بە بەرپرسی دەزانێت لە هاندانی هەرکیەکانی گوندی لاجان بۆ خۆپیشاندان.

میدیای پارتی ڕایگەیاندووە ؛”جەوهەر محێ چەند رۆژێك پێش هەڵبژاردن لە میدیاكانی یەكێتییەوە، بەردەوام هێرشی دەكردە سەر پارتی”.

ساڵح هەرکی کەسایەتی دیاری عەشیرەتی هەرکی بۆ قەندیل پرێس چۆنیەتی هاتنەدەنگی جەوهەر ئاغا هەرکی بۆ دانیشتوانی گوندی لاجان ئاشکەرا دەکات، و هۆکارەکە بۆ سێ خال دەگەڕێنێتەوە:

یەکەمین: گوندی لاجان گوندێکە لەلایەن ڕەحمەتی محێ ئاغا پێشکەشی هەرکیەکان کراوە و ،موڵکی باوکی کەس نیە کۆمپانیای نەوت لەناو عەرزیان دابنێت و نەهێلێت لێی کار بکەن.

دووەمین: بەدەنگەوە هاتن و پاڵپشتی کردنی جەوهەر ئاغا کوڕی محێ ئاغا بۆ ئەوەیە چونکە دانیشتوانی ئەو گوندە وەکوو تەحدایەکی سوێند خواردنەکەی نوێنەری خاوەن کۆمپانیای لاناز کە وتبوی بەگۆری فلان ناهێلم دابمەزرێن و کار بکەن، لەبەرامبەریشدا دانیشتونی گوندەکە رەدیان دایەوە وتیان بەگۆڕی محێ ئاغا ئێمەش ناهێلین. ئەوە وای کرد جەوهەر ئاغا دیسان وەکوو پیشەی هەمیشەی خۆی بکاتەوە خاوەن قەزیەی هەرکیان.

سێیەمین: ئەو گەنجەی ئەو ڕۆژە وتی بەگۆڕی محێ، ئەمڕۆ پاراستن و دژە تیرۆری حزب چون دەستگیریان کرد، ئەمە دەستپێکی ئەوەیە کێشەکە سەری هەڵدا.

هەوڵدان بۆ رێککەوتن

رێککەوتنێک کراوە لەسەر شەڕەکەی لاجان، پیاو ماقوڵانی عەشیرەتی هەرکی لە گوندی لاجانی هەرکیان کۆبوونەتەوە و چاوەڕێ دەکەن نوێنەرێکی پاڵاوگەی لاناز بێت بۆ لایان لەگەڵ ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کۆببنەوە و دوو داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەو سەرچاوەیە لەبارەی هۆکارەکەیانەوە دەڵێت “عەشیرەتەکە دوو داواکاری هەیە، یەکێک لەداواکارییەکان ئەوەیە کە ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو ئازاد بکرێن، بڕیاریشە بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر چاوی بە عەشیرەتی هەرکی بکەوێت؛ لەوبارەیەوە”.

سەبارەت هۆکاری دووەم و دروستبوونی ئەو ئاڵۆزییە، ئەو میدیایە رایگەیاندووە “پێش پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق پارتی بەڵێنی دابوو کە خەڵکی گوندی لاجان ١٢٠ تانکەری سوتەمەنی بکڕن و راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکان دایاندەمەزرێنن لە کۆمپانیای لاناز، بەڵام جێبەجێنەکراوە. هۆکاری دووەم ئەوەیە بەمەرجێک پاشگەز دەبنەوە لەو گرژییە؛ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیانە”.

ئەمە دووەم جارە لەم ساڵدا شەڕ و ئالۆزی لە نێوان عەشیرەتی هەرکی و هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان روودەدەن، سەرەتا شەڕێکی گەورە لە نێوان خورشید هەرکی و لایەنگرانی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا دروست بوو و هێزی حکومەت ناچاربوون پاشەکشە بکەن و خورشید هەرکیش دەستگیرنەکرا، ئەمڕۆ 29ـی تشرینی دووەمی 2025 دووبارە لە گوندی لاجانی سەر رێگای گوێر – هەولێر شەڕ روویداوە و دوو کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە و تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنی و خۆجێیەکانی هەولێر، لەسەر ڕووداوەکەی گوندی لاجان قسەیان نەکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *