فیدان: پێویستە چەکەکانی یەپەگە بچنەوە ژێر دەسەڵاتی دیمەشق؛ هۆشداری لە شەڕ دەدات

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەرجی سەقامگیریی سووریا دەبەستێتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی سەربازیی هەسەدە و ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر نەچنە ژێر فەرمانی دیمەشق، ئەگەری شەڕ کراوە دەبێت.

جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکەی ئازار
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسی “خۆکۆکردنەوە و بونیادنانی سووریا” لە ئەنقەرە ئاشکرای کرد، لەگەڵ حکومەتی سووریا هاوڕان لەسەر ئەوەی هەسەدە هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی ئازاری 2024 نەناوە.

فیدان گوتی: “لە دەوحە لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەم قسەم کرد و ئەویش جەختی کردەوە کە هیچ پێشهاتێکی ئەرێنی لەوبارەیەوە ڕووینەداوە.”

“ناکرێت وڵات دوو هێزی چەکداری هەبێت”
وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی یەپەگە کرد و ڕایگەیاند، پێویستە ئەوە ببینن کە لە وڵاتێکدا ناکرێت دوو هێزی چەکدار هەبێت.

فیدان دەڵێت: “ڕێگەی بەدیهێنانی سەقامگیری، تێکەڵبوونی دەستبەجێی هەسەدەیە لەگەڵ سووریا و دەبێت چەک و هێزەکانیان بچنە ژێر فەرمانی دەسەڵاتی دیمەشق.”

مەترسیی شەڕ و دەستوەردان
فیدان هۆشداریی دا ئەگەر ئەم تێکەڵبوونە ڕوونەدات، ئەوا “مەترسیی شەڕ و دەستوەرادنی دەرەکی ئەگەرێکی کراوە دەبێت.”

هەروەها جەختی کردەوە کە تورکیا دەیەوێت پرۆسەکە بە ئاشتی و گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، چونکە شەڕ لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە، بەڵام پێویستە یەپەگە بڕیاری خۆی بدات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *