فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى ئه‌مریكا له‌ڕۆژئاواى كوردستان نیشته‌وه‌

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگیی کە کەرەستەی سەربازیی‌و لۆجستی پێبوە لەبنکەی خەراب ئەلجیر لەگوندەواری ڕمێلان لەباکوری حەسەکە نیشتوەتەوە.

ڕوانگەی سوری ده‌ڵێت:”کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە چیمەنتۆو کەرەستەی سەربازیی‌و لۆجستیان پێبوە، لەکێڵگەی نەوتی عومەرو کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لەگوندەوارەکانی دێرەزوری بەڕێکەوتون‌و بەرەو بنکەکانیان لەپارێزگای حەسەکە”.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، “کاروانەکە نزیکەی 25 بارهەڵگری لەخۆگرتبوو کە سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو و زرێپۆش‌و تانکەری سوتەمەنی‌و ئامێری جۆراوجۆری سەربازیی‌و لۆجستی هەڵگرتبوو”.

پێنجشەممەى ڕابردوش سەرچاوە ناوخۆییەکانی عێراق هەواڵی کشانەوەی کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایان لەسوریاوە بەرەو بنکەی گیارە لەعێراق بڵاوکردەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *