عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا نارد و وتی: ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە.
فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا، بە درووشمی “لە ئیسلامی دیموکراتیکەوە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک”، یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنگرەکە نارد و ئاماژەی بەوەدا، کە جەوهەری ئیسلام ئازادیی، دادپەروەریی و یەکسانییە.
دەقی پەیامەکەی ئۆجالان بەمشێوەیە:
“بۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکانی میزۆپۆتامیا
ئیسلام لە جەوهەرەکەیدا ئاینی ئازادیی، دادپەروەریی و یەکسانییە. ئیسلامی دەوڵەتی فەرمیی یان پێکهاتە جەمعییەکان کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک ئامرازێکی دەسەڵاتداری و تاڵانکاری بەکاری دەهێنێت، ئەم جەوهەرەی خۆی لەدەستداوە. ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە. ئەو پەیمانە پەیمانی پێکەوەژیانی باوەڕی، گەل و کولتوورە جیاوازەکانە بە ئیرادەی خۆیان و بێ زۆرەملێیە. پێویستە بزاندرێت جیهادی ڕاستەقینە تێکۆشانە دژ بە خۆپەرستی و چەوساندنەوەیە لە ڕێگەی ڕەخنەلەخۆگرتنی بەردەوامەوە. بیرکردنەوەی شورا لە ئیسلامدا بە مانای عەقڵی کۆلەکتیڤ و بڕیاردانی دیموکراتیکە.
لەجیاتی ئەوەی ئیسلام بکەینە کەرەستەیەکی سیاسی دەوڵەت و گرووپە جیاوازەکان، با بیخەینە خزمەت ژیانی ئازادی کۆمەڵگایەک کە لەسەر ئەو بنەمایە خۆی بەڕێکخستن کردووە. ئیسلامی دیموکراتیک شارستانییەتێکی ئەڵتەرناتیڤە (جێگرەوەیە) کە ئازادیی ژن، هاوسەنگی ئیکۆلۆژی (ژینگەیی) خوشک-برایەتی گەلان بە بنەما دەگرێت. تەنیا ئەم لێکدانەوە دیموکراتیکە دەتوانێت ببێتە دەرمان بۆ برینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هیوادارین گفتوگۆکانتان لەو چوارچێوەیەدا سوودبەخش بن بۆ پڕۆسەی کۆمەڵگای دیموکراتیکمان کە دەستمان پێکردووە.
سڵاو و خۆشەویستی بێکۆتاییم
عەبدوڵڵا ئۆجالان
ئیمرالی”
قەندیل پرێس