شاندێکى یەکێتى و نوێنەرى بارزانى لە رۆژئاواى کوردستانن

 

شاندێکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و و نوێنەرى مەسعود بارزانى بەشدارى لە کۆنفرانسى یەکڕیزیى هەڵوێستى کورد لە رۆژئاواى کوردستان دەکەن.

سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانى یەکێتى و ئەندامى شاندەکە رایگەیاند، شاندەکەى یەکێتى لەلایەن ئەمین بابەشێخ ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى سەرۆکایەتی دەکرێت.

سالار سەرحەد، گوتیشى، “پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ گەیشتنە رۆژئاواى کوردستان و سبەى بەشدارى لە کۆنفرانسەکە دەکەین”.

هەروەها حەمید دەربەندى، بە نوێنەرایەتى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسەکە گەیشتوەتە رۆژئاواى کوردستان.

حەمید دەربەندی پاش گەیشتنی بە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات “هەسەدە” کۆبووەوە.

کۆنفرانسى یەکرێزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاواى کوردستان بە بەشداریی لایەنەکانى رۆژئاواى کوردستان سبەى شەممە 26ـى نیسان بەڕێوەدەچێت و ئامانجەکەى یەکخستنى هەڵوێست و داواکارییەکانى کوردە لە سووریا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *