به‌په‌له

شاندی ئیمرالی سەبارەت بە دیداری دوێنێیان لەگەڵ ئۆجەلان ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە

“بۆ میدیا و ڕای گشتی،

وەک شاندی دیموکراتی ئیمرالی لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی سێ کاتژمێر و نیومان لەگەڵ کاک عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی ئەنجامدا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بیروڕامان لەسەر ئەو کۆبوونەوانە ئاڵوگۆڕ کرد کە وەک شاندێک لەگەڵ بەڕێز سەرۆک و وەزیری داد و سەرکردەکانی پارتە سیاسییەکان ئەنجاممان دا.
سەرنجەکان سەبارەت بە مەراسیمی لەناوبردنی چەک کە لە ١١ی تەمموز بەڕێوەچوو و کاریگەرییەکانی مەراسیمەکە گەیەندرا. کاک ئۆجەلان جەختی لە پێزانینی گەورەی خۆی بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە و ئیرادە و ئیمان و ئیرادەی نیشاندراو بۆ ئاشتی کردەوە.

جەختیشی کردەوە کە چاوەڕوان دەکات کارەکانی لیژنەکە لە کارنامەی پەرلەمانی تورکیا لە ڕێگەی ڕێبازێکی هەمەلایەنە و فراوانەوە بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەشداری گرنگ بکەن.

سڵاوی گەرمی خۆی و هیوای باشی ئاراستەی خەڵک و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کرد.

لەگەڵ ڕێزمان.

شاندی دەم پارتی ئیمرالی

٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٥

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *