ئه‌و كۆمسیۆنه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه بڕیارى لێدرا بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌په‌رله‌مانى توركیاوه، پێكهێندراو ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانیشى 51 كه‌سه، زانراوه كورد چوار ئه‌ندامى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا، لەپەرلەمانی تورکیا، ئه‌و کۆمسیۆنه‌ى بۆ پرۆسەی چارەسەری بڕیارى له‌باره‌وه‌درابوو، پێکهێنراو ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانیشى بریتین له51 كه‌س‌و پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی) واته حزبه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، زۆرترین ئەندامی هەیە.
ژمارەی ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی تورکیا‌و باکوری کوردستان لەکۆمسیۆنه‌كه‌ى پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە كه بەمشێوه‌یه‌یه
ئاک‌پارتی: 21 ئەندام
جەهەپە: 10 ئەندام
دەم پارتی: 4 ئەندام
مەهەپە: 4 ئەندام
ئیی پارتی: 3 ئەندام
یەنی یۆڵ: سێ ئەندام
شه‌ش ئەندامی دیکەش لەدەرەوەی پەرلەمان دەبن
هاوکات به‌گوێره‌ى میدیاى توركیا، هه‌ریه‌ك له‌ئی پارتی‌و DP، بەفەرمی ڕه‌تیانكردوه‌ته‌وه به‌شداریى له‌و كۆمسیۆنه‌دا بكه‌ن‌و جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه، نابنە بەشێک لەکۆمسیۆنەکەى په‌رله‌مانى توركیا.
قەندیل پرێس