به‌په‌له

سەردانێكی جیاواز بۆ لای ئۆجەلان ڕاگەیاندرا

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، پێنج پەرلەمانتاری لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لەئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا پێکهێنراوە سەردانی ئیمرالی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە چەند میدیایەکی تورکیا ئەوەیان ئاشکراکردوە سەرۆکی پەرلەمان بەزارەکی بەو پێشنیارەڕازی بوەو بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پێنج کەس دیاریبکرێت و سەردانەکە بۆ لای ئۆجەلان ئەنجامبدرێت.

لەكاتێكدا، فەتی یەڵدز، جێگری سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) پێشنیازی ئەوەیکردبوو چەند ئەندامێکی لیژنەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لەئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا پێکهێنراوە بۆ پرۆسەی چارەسەری، عەبدوڵا ئۆجەلان ببینێت.

یەڵدز باسی لەوەشكردبوو، دەستنیشانكردنی ئەندامی کۆمیتەی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی بەوردی لەلایەن نومان کورتولموش بۆ وەرگرتنی لێدوان لەعەبدوڵا ئۆجەلان، لەگەڵ ڕەچاوكردنی کات و شێوازەکەی بەوردی، هیچ لاوازییەكی تیادانیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *