به‌په‌له

سووریا: سەرەتای مانگی داهاتوو دەنگدان بەڕێوەدەچێت

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سووریا، بڕیاریدا رۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل بەڕێوەبچێت.

پشت بەستن بە دەستوور و مەرسومی کۆماری
لیژنەکە رایگەیاندووە، ئەو وادەیەیان پاڵپشت بە راگەیاندنی دەستووری و دوو مەرسومی کۆماری دیاریکردووە، کە پشێویی ئەمنی و بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن لە سێ پارێزگا، پێشتر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی سووریا رایگەیاندبوو، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا، لە پارێزگاکانی حەسەکە، رەققە و سوەیدا بەڕێوەناچێت. لیژنەکە هۆکاری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی لەو سێ پارێزگایە، بۆ ئاڵنگاریی ئەمنی گەڕاندبووەوە.

یەکەم هەڵبژاردن پاش رووخانی ئەسەد و دابەشبوونی ئەندامان
ئەم هەڵبژاردنە، بەیەکەم هەڵبژاردنی پاش رووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد دادەنرێت. هەڵبژاردن بۆ 140 ئەندامی ئەنجوومەنەکە لە کۆی 210 ئەندام دەکرێت. 70 ئەندامەکەی دیکەی ئەنجوومەنەکە، لەلایەن سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریاوە بە دامەزراندن دادەنرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاکپارتی: دەبێت پەکەکە لە عێراق، ئێران و سووریا چەک دابنێت

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئەوان هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و جەختی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *