به‌په‌له

ساڵح موسلیم: ئەمریکا بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی ئەوە دەدات هەسەدە هاوشێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌

ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یه‌كیه‌تی دیموكرات ڕایگه‌یاند، ئەمریکا بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی ئەوە دەدات هەسەدە هاوشێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌ و “ئێمەش ئەوەمان دەوێت بۆ پاراستنی ناوچەکانمان”، ده‌شڵێت، توركه‌كان دژی ڕێكه‌وتنی 10ی ئازاری 2025ن كه‌ له‌ نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر واژۆكرا.

ساڵح موسلیم له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی العربیه‌ له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان رۆژاڤای كوردستان و حكومه‌تی دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، “توركیا دژی رێككەوتنی 10ی ئازاری 2025 كه‌ له‌ نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی واژۆكراوه‌، لەبەرئەوەی ئەوان بەشدارنەبون و بەشێك نەبون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمریكا كرا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، توركه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه‌ لەگەڵ ڕێكه‌وتنی 10ی ئازار نەبون و تائێستاش بەشێوازی جۆراوجۆر بەربەستی بۆ دروست دەكەن لەڕێی دروستكردنی فشار بۆ سەر حكومەتی سوریا.

په‌یوه‌ست به‌ رۆڵی ئه‌مریكا، ساڵح موسلیم ده‌ڵێت، ” ئەمریکا هەوڵدەدات هەسەدە هاوشێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌ و ئێمەش ئەوەمان دەوێت، بۆ پاراستنی ناوچەکانمان”.

په‌یوه‌ست به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی بۆ دیمه‌شق كه‌ بڕیاربو هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجامبدرێت، ساڵح موسلیم وتی، “پێموایە كەشوهەوا و دۆخی دیمەشق بوەتە هۆی دواخستنی سەردانەكە، پێداگرین لەسەر واژۆكردنی رێككەوتنەكە بە یەكجاری لەژێر سەرپەرشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەوەش توركیای نیگەران كردوە، وایلێكردون بەم دواییە بەشێوازی جیاواز هەوڵی ناشرینكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بدەن”.

10ی ئازاری 2025 ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌ نێوان مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر واژۆكرا، به‌ ئامانجی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌گه‌ڵ سوپای سوریا و به‌ڕێوه‌بردنی سوریا، به‌ڵام تائێستا ڕێكه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *