سانا: لە هێرشێکدا لە تەدمور ژمارەیەک سەربازی سووریا و ئەمریکا بریندار بوون

ئاژانسی هەواڵیی سووریا (سانا) رایگەیاند، لەنزیک تەدمور لە پارێزگای حومس هێرش کراوەتە سەر کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی سووریا و ئەمریکا، دوو سەربازی سووریا و ژمارەیەکی دیکەی ئەمریکی بریندار بوون و هێرشکارەکەش کوژراوە.

سانا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکە لەکاتی گەڕانێکی مەیدانیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و سووریا بووە.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەی ئەمنیی ناونەهێندراوەوە دەڵێت، هێلیکۆپتەرەکانی ئەمریکا چوونەتە شوێنەکە لە نێوەڕاستی بیابانی سووریا و بریندارەکانیان بۆ بنکەی سەربازیی تەنەف لەنزیک سێگۆشەی سنووریی سووریا – عێراق – ئوردن گواستووەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، رێگەی نێودەوڵەتیی دێرەزوور – دیمەشق لەدوای رووداوەکەوە بە شێوەیەکی کاتی داخراوە، هاوکات “فڕۆکەکان بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *