به‌په‌له

زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستی ئۆجالان بڵاودکرێتەوە

میدیای پەکەکە ناوەڕۆکی سەردانی کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ بەندینخانەی ئیمراڵی بڵاوکردەوە، کە لەو سەردانەدا ئۆجالان دوای 26 ساڵ چاوی بە منداڵان کەوت و پێنوسێکی کردوە بە دیاری منداڵان و داوای لێکردن بەردەوام بن لە خوێندن، لەبارەی تەندروستی خۆشیەوە وتی،” گەنجم و زۆر لەسەرخۆمم، دۆخی خۆم بەباشی دەبینم.”

بەگوێرەی میدیای پەکەکە، لە دیدارەکەدا عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە چاوی بە عەلی ئۆجالانی کوڕی فاتیمەی خوشکی و نەوەکانی ڕوناهی ئارژین و دیلان ئارین ئۆجالانن کەوت،  پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی عومەر ئۆجالانیش بەشداری دیدارەکە بوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو،” لە دیدارەکەدا ئۆجالان پێشوازی لە کەسوکارەکەی کردوە و بەتایبەت منداڵەکانی لە ئامێز گرتوە و بە تاسەوە ماچیانی کردوە و پێیڕاگەیاندون: پێم بڵێن دەچنە قوتابخانە یان نا؟ دواتر پێنوسێکی پێشەکەشی منداڵەکان کردوە و داوای لێکردون بخوێنن “.

عەبدوڵا ئۆجالان پرسیاری لە ڕوناهی عەلی ئۆجالانی نەوەی کردوە و لێی پرسییوە؛ ‘تۆ دەخوێنی، دەتەوێت ببێت بە چی؟’ ڕوناهیش وەڵامی داوەتەوە و وتویەتی ‘دەمەوێت ببمە پارێزەر’.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆجالان لە گفتوگۆکەییدا ئەمەیشی بە نەوەکانی وتووە: “لێرەوە ژیانێکی نوێ بونیات دەنێین، دۆخێکی لەم شێوەیەمان هەیە”. ڕێبەر ئاپۆ بە ئیرادەیەکی بەرزەوە وتیشێتی: “گەنجم و زۆر لەسەرخۆمم، دۆخی خۆم بەباشی دەبینم.”

لە کۆتاییدا ئۆجالان تەزبیحێکی خۆی پێشکەش بە عەلی ئۆجالانی خوشکەزایی کردوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *