قەندیل پرێس، دهۆک
کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافەکانیمرۆڤ لە رێکخراوی CPTی ئەمریکی بە قەندیل پرێسی راگەیاند: لە کاتژمێر ٤:٥٥ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 17ـی کانووونی دووەمی 2025 ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، لە بانیا چەلکێ لە سنوری ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا، هاووڵاتییەک بە ناوی “وەهبی سدیق” برینداربوو.
کامەران عوسمان گۆتیشی: پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەر قاچ و ملی هاووڵاتییەکە کەوتووە و لە ئێستادا بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دهۆک دەکرێت.
تاوەکو ئێستا نازاندرێت کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هی تورکیا یاخود پەکەکە بووە.
هاوکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت، بەدوای جوتیارێک دەکەوێت و دوو جار بەئامانجیدەگرێت.
حوسێن ئەحمەد عەبدوڵڵای تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتییە لە قەزای ماوەت. حوسێن لە سلێمانی دەژیت و بۆ کاری باخەوانی و جوتیاری جار جار سەردانی گوندەکەی دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی نان و دابینکردنی بژێوی ژیانی دەدات، دوو جار لە لایەن فرۆکەکانی سوپای تورکیا بە ئامانج دەگیرێت و دوای خۆ حەشاردانەوە تەنیا ئۆتۆمبێلەکەی تێکدەشکێت
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەسەر باخەکەدا دەسوڕێتەوە و چاوەڕێی دەرکەوتنەوەی حوسێن دەکات تاوەکو بەئامانجیبگرێت. دوای ئەوەی دەنگی فڕۆکەکە نامێنێت، حوسێن بە ڕاکردن و بێ ئاوڕدانەوە خۆی دەکات بە گونددا و هەواڵی سەلامەتی خۆی دەدات بە خەڵکی گوندی گەڵاڵە کە پێیان وابوو حوسێن پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
سوپای تورکیا، بەمەبەستی چۆڵکردنی گوندەکان و ئاوارەبوونی گوندنشینان، بە بەردەوامی جوتیار، ئاژەڵدار و هاووڵاتییانی سەرسنور بە ئامانجدەگرێت.
لە ساڵی 2024 دا بەهۆی مۆشەکبارانکردن و بۆردوومان بە فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا 24 هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، لە ساڵی 1991ەوە 756 هاقڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرشەکانی سوپای تورکیا.
قەندیل پرێس