راگەیەندراوى شاندى پارتى دەم لەبارەى دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجـەلان

شاندى پارتى دەم راگەیەندراوێکى لەبارەى ناوەڕۆکى دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەراورد بە پرۆسەکانى رابردوو ئومێدى زیاتریان هەیە، تاوەکو پرۆسەکەش دەگاتە قۆناغێکى پێگەیشتوو هیچ راگەیەندراوێک بڵاوناکەنەوە.

شاندى پارتى دەم لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، “بەهۆى هەستیارییەوە تاوەکو پرۆسەکە دەگاتە قۆناغێکى پێگەیشتوو، هیچ راگەیەندراوێک بڵاوناکەینەوە”.

روونیشکراوەتەوە، ئەم بڕیارە بە واتاى شاردنەوەى زانیارییەکان نایەت، بەڵکو رێزگرتنە لەو دیدارانەى دەیکەن، بەراورد بە پرۆسەکانى رابردوو ئومێدى زیاتریان هەیە.

رۆژى 28ــى 12ـى 2024، دوای زیاتر لە 10 ساڵ یەکەم شاندی سیاسیی بە فەرمیی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکەیان لە گرتووخانەی ئیمراڵی کرد.

شاندەکە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر پەرلەمانتارانی پارتى دەم پێکهاتبوو، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان کۆبوونەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *