به‌په‌له

د. بەرهەم ساڵح بە فەرمی بووە کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەڵبژێردرا. ئەو دەڵێت، بۆ خۆی رۆژگارێک پەنابەر بووە و دەزانێت چۆن پارێزگاری و هاوکاری دەتوانن ژیانی مرۆڤ بگۆڕن.

لە دوای راگەیاندنی هەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە باڵایە، د. بەرهەم ساڵح پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شانازیی خۆی بە وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییە دەربڕی.

د. بەرهەم لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “ئەزموونی پەنابەرێتیی خۆم هەوێنی بەرنامەی سەرکردایەتیم دەبێت لەسەر بنەمای هاوسۆزی، پراگماتیزم و پابەندبوون بە یاسای نێودەوڵەتییەوە.”

کۆمیسیاری نوێی پەنابەران جەخت لەوە دەکاتەوە، لەپێشینەی کارەکانی، پاراستنی ماف و کەرامەتی ئەو کەسانە دەبێت کە بە زۆر ئاوارە کراون و هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری راستەقینە دەدات “تاوەکو ئاوارەبوون کاتی بێت، نەک چارەنووسێکی هەمیشەیی.”

د. بەرهەم ساڵح ئاماژە بەوە دەکات، لە سەردەمێکدا کە ژمارەی ئاوارەکان بێئەندازە زۆرە و گوشارێکی گەورە لەسەر سەرچاوەکانی هاوکاریی مرۆیی هەیە، کارکردن پێویستی بە دووپاتکردنەوەی کاریگەری و کراوەیی هەیە.

هەروەها سوپاسی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی گشتی دەکات بۆ متمانەپێکردنی. هاوکات ستایشی رۆڵی فیلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری پێشوو دەکات بۆ سەرکردایەتییەکەی لە ماوەی رابردوودا.

لە کۆتاییدا د. بەرهەم ساڵح دەڵێت: “پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ کارمەندانی UNHCR، دەوڵەتان و هاوبەشەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی کە لەگەڵ هیوا و ئاستەنگەکانی سەدەی 21دا گونجاو بێت.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دۆناڵد ترەمپ: هێرشمان کردە سەر داعش لە سووریا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، “لە سووریا هێرشمان کردە سەر داعش” و پێنتاگۆنیش کردنە ئامانجی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *