دەوڵەت باخچه‌لى هه‌ڕه‌شه‌ى توند له‌هه‌سه‌ده‌ ده‌كات

سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى 10ى ئادارى ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق جێبه‌جێنه‌كات، هێرشده‌كرێته‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان”.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) ڕایگەیاند، “پیلانی ئەوکەسانەی دەیانەویست پەیوەندیی لێکدانەبڕاوی نێوان تورک‌و کوردو تێکبدەن‌و فیتنەی بخەنە نێوانیان، تێکشکێندراو هەوڵەکان بۆ ئاژانەوەنانەوەو تەفرەقەخستنە نێوان کوردو تورک شکستیخواردوە، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌، هیچ گۆڕانکارییەکیش لەسنورەکانی ناوچەکە قبوڵکراو نییە”.

باخچەلی وتویه‌تى، “ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، ئامانجی سەرەکی گەل‌و دەوڵەتی تورکیایەو ئەرکی کۆمسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی‌و دیموکراسی لەپەرلەمانی تورکیایە”.

به‌وته‌ى سه‌رۆكى مه‌هه‌په‌، “هەرجۆره‌ هەوڵدانێک لەسوریا لەژێر ناوی فیدڕاڵی یان دابەشکردنی وڵاتەکە، لاى ئێمه‌ بەهەڕەشەیەکی جدى هه‌ژمار ده‌كرێت‌و ڕوبەڕوبونەوەی تورکیا دژ بەو پڕۆژانە ڕەواو پیرۆزن”.

له‌په‌یامێكیشدا بۆ هه‌سه‌ده‌، باخچه‌لى جه‌ختیكرده‌وه‌، “پێویستە هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی 10ی ئادار بێت کە لەگەڵ حکومەتی سوریا ئەنجامیداوە، بەپێچەوانەوە هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئەم هێزانە بەئیرادەی هاوبەشی ئەنكەرەو دیمەشق دەبێتە شتێکی حەتمی”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *