ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، سەرەڕای هەنگاوەکانی پەکەکە بۆ پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، بەڵام دەسەڵات و حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرانبەری کورد نەناوە و جدی نییە لە پرۆسەکەدا.
ئایشەگول دۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوەکرد،” پەکەکە هەنگاوی ئەرێنیی ناوە بۆ پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، بە سوتاندنی چەکەکانی و کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری کوردستان، بەڵام بە پێچەوانەوە دەسەڵات و حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی و جدی لە بەرانبەردا بۆ کورد و پرۆسەی ئاشتی نەناوە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمان، ڕا و سەرنجی لایەنەکان و خەڵکی وەرگرتووە و بە بەرپرسیارانە مامەڵەی کردوە “.
قەندیل پرێس