دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان و هەژماری بانکیی وریا غەفوری

سەروەت و سامانی کەسی و هەژماری بانکی و مۆبایلی وریا غەفووری، ڕاهێنەری یانەی ئیستقلال لە لایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بلۆک کراوە.

ئەم کارە سەرکوتكەرییە ڕاستەوخۆ دوای داخستنی کۆمەڵە كافێكانی “كافە وریا” لە تاران هات؛ کافێکانی كە خاوەنەكەی وریا غەفوورییە و لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی بەفرانبار داخران.

دادستانی تاران داخستنی كافێكانی وەك “هاوکاری لەگەڵ ئاژاوەگێڕییەکان” و “پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان” لێک دایەوە و فەرمانی داخستنی دەرکرد. ئێستا دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان و بلۆککردنی ئەکاونت و هێڵی تەلەفۆن هەنگاوی دواتری فشارە ئابووری و ئەمنییەکانی سەر وریا غەفووریە؛ کەسێك كە ڕابردوویەكی پشتگیریی ئاشكرا لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی پێشوو هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش و مزراکلی سەبارەت بە چوارچێوەی یاسا پەیامێکیان بڵاوکردەوە

 سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی لە پەیامێکی هاوبەشدا سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ڕایانگەیاند، ئەمە پرۆسەیەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *