دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دانەخراون و داهاتی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 1500% زیادی کردووە

قەندیل پرێس- سلێمانی

سەرباری جەنگ دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دانەخراون و داهاتی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 1500% زیادی کردووە.

سەروەر حاجی عەلی بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بۆ قەندیل پرێس پشت ڕاستی کردووە هاتوچووی بازەرگانی لە دەروازەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی لەگەڵ ئیران بەردەوامە و ڕاگەیاند: “ئێستا 70%ـی بەرهەمەکانی عەلوەی سلێمانی بەرهەمی هاوردەکراوی ئێرانە، و بەهۆی زۆریی بەرهەمی ئێرانییەوە نرخ جێگیرە و بەرزنەبووەتەوە”.

هاوکات ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك 14 ملیار و 666 ملیۆن و 997 هه‌زار و 378 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 98%ـی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 14ملیار و 453 ملیۆن و 491 هه‌زار و 428 دیناری واتا 98%ـی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، بڕی 213 ملیۆن و 505 هه‌زار و 950 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 2%ـی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته‌ رۆژی 21ـی (ئازار/3) تاوه‌كو 27ی (ئازار/3)ـی 2026، بڕی 896 ملیۆن و 866 هه‌زار و 700 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 1535.36% زیادی كردوه‌.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *