دیمەشق و هەسەدە جەختیان لە یەکگرتوویى خاکى سووریا کردووەتەوە

یەکەم کۆبوونەوەى شاندى دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە، بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع لە رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە یەکگرتوویى خاکى سووریا کردەوە.

حسێن سەلامى سەرۆکى لیژنەکەى حکومەتى سووریا بۆ جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع رایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و بەرپرسانی ئەمریکی، لە بنکەی سەربازی لە بارەگاى هێزەکانى ئەمریکا لە شارۆچکەی شەدادی لە حەسەکە ئەنجامدراوە.

حسێن سەلامى، بە تەلەڤزیۆنى فەرمیى سووریاى راگەیاند، شاندەکەى حکومەتی کاتیی سووریا و بەرپرسانى هەسەدە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر یەکگرتوویى خاکى سووریا کردووەتەوە بەبەشداریى سەرجەم پێکهاتەکان.

سەرۆکى لیژنەى حکومەتى سووریا ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی کاری هاوبەش و تایبەتمەند کە لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووەوە دەست بە کارەکانی بکات.
گوتیشى، باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا بەشێکى گرنگە لە وڵاتەکەیان و هەر پرسێک پەیوەستبێت بەم بابەتەوە، پرسى گشتییە و بەشێکى دانەبڕاوە لە سووریا.

رۆژى 19ـى ئازارى 2025، شاندێکى حکومەتی کاتی سووریا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانى هەسەدە، گەیشتە پارێزگاى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان، بەمەبەستى جێبەجێکردنى رێککەوتنى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع.

بڕیارە هەشت لیژنەی تایبەتمەند کە هەریەکەیان لە پێنج کەس پێکدێن، بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی عەبدی و شەرع پێکبهێنرێن، کە سەرپەرشتیی دۆسییەکانی وەک؛ ئابووری، سیاسی و سەربازی و پەروەردە، زیندانیان و نەوت و گاز دەکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *